07 10 2025

ئاگاداریی ناونووسینی وەرگیراوانی تاقیکردنەوەی کارناسیی باڵای ساڵی ١٤٠٤ی زانکۆی کوردستان

وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم وەرگیراوانی تاقیکردنەوەی کارناسیی باڵای ساڵی ١٤٠٤ی زانکۆی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە پرۆسەی ناونووسین لەم زانکۆیەدا بە شێوەی تەواوەتی نائامادەیی (ئۆنلاین) بەڕێوە دەچێت. تکایە، خۆتان لە هەر جۆرە سەردانێکی ئامادەیی بۆ زانکۆ بە مەبەستی ناونووسین بپارێزن.

پرۆسەی ناونووسین دوو قۆناغ لەخۆدەگرێت: (١) ناونووسینی ئینتەرنێتی و (٢) ناردنی بەڵگەنامەکان بە پۆست. ئەنجامنەدانی هەر کام لەم قۆناغانە بە واتای پاشگەزبوونەوەی یەکجارەکی لە خوێندن دێت.