04 10 2025
ڕاگەیاندنی ناونووسینی وەرگیراوانی خوێندنی دکتۆرا بەبێ تاقیکردنەوە (بەهرە درەوشاوەکان) بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٤ لە زانکۆی کوردستان

وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم وەرگیراوانی خوێندنی دکتۆرا لە ڕێگەی بەشی بەهرە درەوشاوەکانەوە (بەبێ تاقیکردنەوە) بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٤، ئاگادارتان دەکەینەوە کە پرۆسەی ناونووسین لە زانکۆی کوردستان دوو قۆناغ لەخۆدەگرێت. ئەنجامنەدانی هەر کام لەم قۆناغانە بە واتای پاشگەزبوونەوەی یەکجارەکی لە خوێندن دێت.
ناونووسینی نائامادەیی (ئۆنلاین) - ناردنی بەڵگەنامەکان بە پۆست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆ
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و ڕێنماییە پێویستەکان، تکایە سەیری ئەم فایلانەی خوارەوە بکەن:
- وەرگرتنی فایلی ڕاگەیاندن و ڕێنوێنیی تەواوی قۆناغەکانی ناونووسین
- وەرگرتنی ڕێنوێنیی وەرگرتنی نائامادەیی (ئۆنلاین)