22 11 2025

پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتیی پاولیفتینگی کوڕانی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ئێران، بە میوانداریی زانکۆی کوردستان و بە ناساندنی کەس و تیمە سەرکەوتووەکان کۆتاییی هات.

کۆتاییهاتنی پێشبڕکێکانی پاولیفتینگ بە پاڵەوانێتیی تیمی زانکۆی کوردستان

بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەم پێشبڕکێیانە دوای سێ ڕۆژ ڕکابەریی چڕ لە دوو بواری پاولیفتینگ و پرێسی سنگدا، بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ وەرزشکار لە ٢٧ زانکۆ و ناوەندی خوێندنی باڵای سەرتاسەری وڵاتەوە بەڕێوە چوون. لە پۆلێنبەندیی کۆتاییی تیمیدا، زانکۆی کوردستان پلەی پاڵەوانێتیی بەدەست هێنا و تیمەکانی زانکۆی شەهید بەهەشتی و زانکۆی ئایەتوڵڵا برووجێردی بەدوای یەکدا پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەر کرد.

ئەنجامە تاکەکەسییەکان:

پاولیفتینگ (کۆی جووڵەکانی سکوات، پرێسی سنگ و دێدلیفت):

  • کێشی ٥٩- کگم: ١. ئارین شەعبانی (ئایەتوڵڵا برووجێردی) ٢. کیان کەرەمی (مەحەقق ئەردەبیلی) ٣. نیما سەعیدپوور (هونەری تەورێز)

  • کێشی ٦٦- کگم: ١. سەعید یەلڤە (پەیامی نووری کوردستان) ٢. مەهدی محەممەدعەلی‌خانی (هونەری تەورێز)

  • کێشی ٧٤- کگم: ١. عیرفان دەشتیار (سمنان) ٢. سەجاد بابایی (شەهید مەدەنیی ئازەربایجان) ٣. محەممەد قەهرەمانی (زەنجان)

  • کێشی ٨٣- کگم: ١. شیرکۆ ڕوحیان (کوردستان) ٢. محەممەد سوبحان بەیات (شەهید بەهەشتی) ٣. عەلیڕەزا فەرەجوەند (شەهید مەدەنیی ئازەربایجان)

  • کێشی ٩٣- کگم: ١. ئەمین عەینی (سەهەندی تەورێز) ٢. ئەمیرڕەزا کاشی (شەهید مەدەنیی ئازەربایجان) ٣. ڕزگار باباوەیسی (کوردستان)

  • کێشی ١٠٥- کگم: ١. حوسێن ئەکبەری (ئایەتوڵڵا برووجێردی) ٢. مەهزیار ئاقامحەممەدی (ئەراک) ٣. مەهدی مورادی (ڕازی)

  • کێشی ١٢٠- کگم: ١. یاسر نەوایی (پەیامی نووری هەمەدان) ٢. ئومێد محەممەدی (بووعەلی سینا) ٣. ئەمیرڕەزا فەتحوڵڵاهی‌زادە (فەرهەنگیانی ئیلام)

  • کێشی ١٢٠+ کگم: ١. کۆهیار سەیدميرنەسەب (شەهید بەهەشتی)

پرێسی سنگ (تاک جووڵە):

  • کێشی ٥٩- کگم: ١. کیان زەردویی (کوردستان) ٢. مورتەزا حوسێنی (فێردەوسیی مەشهەد)

  • کێشی ٦٦- کگم: ١. عیرفان سادقپوور (کوردستان) ٢. سەعید ڕۆستەمی (شەهید چەمران) ٣. ئەمیرمەهدی خودادادی (شەهید بەهەشتی)

  • کێشی ٧٤- کگم: ١. حەسەن بەخشیان (فێردەوسیی مەشهەد) ٢. ئاروین ڕەزایی (کوردستان) ٣. عەلی هاشمی‌نەژاد (بیرجەند)

  • کێشی ٨٣- کگم: ١. سالار بەختیاری (ئەراک) ٢. ئەمیرحوسێن کەریمی (ڕازیی کرماشان) ٣. ئەمیرحوسێن ئەکبەر‌زادە (سیستان و بەلووچستان)

  • کێشی ٩٣- کگم: ١. عەلی عیبادی (پەیامی نووری قوم) ٢. محەممەدڕەزا ئەمینی (نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی) ٣. مەتین خەلیلی (شەهید بەهەشتی)

  • کێشی ١٠٥- کگم: ١. موبین محەممەدی (پەیامی نووری نیکا) ٢. محەممەد حەیدەری (زەنجان) ٣. محەممەد (شەهید بەهەشتی)

  • کێشی ١٢٠- کگم: ١. عەلی ئیسحاقی (شەهید چەمران) ٢. محەممەئەمین ناسر (کوردستان)

  • کێشی ١٢٠+ کگم: ١. محەممەد شەهبازی (کوردستان)

بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامە درەوشاوەکان، بابەتی ناردنی تیمی هەڵبژاردەی زانکۆی کوردستان بۆ پاڵەوانێتیی جیهانیی قوتابیانی زانکۆکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی وەرزشیی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیاوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، کە ئەگەر بێتە دی، دەتوانێت شانازییەکی مێژوویی بۆ وەرزشی زانکۆ و وڵات تۆمار بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆی کوردستان سوپاسی گەرمی خۆی ئاراستەی فرۆشگای ئینتەرنێتیی «جیمارکێت»، سپۆنسەری ئەم خولەی پێشبڕکێکان دەکات، کە بە پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ بە کەسە سەرکەوتووەکان، جۆش و خرۆشێکی زیاتری بەم ڕکابەرییانە بەخشی.

زانکۆی کوردستان ئەم سەرکەوتنە لە قوتابییان، ڕاهێنەران، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی وەرزشی و سەرجەم زانکۆیان پیرۆز دەکات و هیوای سەرکەوتنی ڕۆژافزوونیان بۆ دەخوازێت.