21 06 2025

کۆنفرانسی نیشتمانیی لێکۆڵینەوەکانی گەڕووس دواخرا

بەمە ئاگاداریتان دەکەینەوە کە بەهۆی قەرەباڵغیی کار و چالاکییە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی زانکۆی کوردستان و پەیمانگای کوردستان-ناسی لە مانگی گوڵاندا، و هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی پێشوازیی بەرفراوانی توێژەران، نووسەران و هۆگران بۆ بەشداری لە «کۆنفرانسی نیشتمانیی لێکۆڵینەوەکانی گەڕووس»، بەڕێوەچوونی ئەم بۆنە نیشتمانییە بۆ ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی دواخرا.

بۆ بەڕێوەبردنی باشتر و شکۆدارتری ئەم بۆنەیە، ساڵنامەی نوێی کۆنفرانس بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێکخرایەوە:

  • دوا مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەم: ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤

  • ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵسەنگاندن: ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤

  • کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس: ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤

هۆگران دەتوانن لە چوارچێوەی تەوەرەکانی کۆنفرانسدا بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمییەوە بنێرن: garoos.conf.uok.ac.ir