تاقیگە و وۆرکشۆپەکانی بەشی ئەندازیاریی بایۆسیستەم
تاقیگەی پڕۆسێسکردنی خۆراک
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
ئامانج لەم تاقیگەیەدا، پەرەپێدانی سیستەمە نوێیەکانە بۆ پڕۆسێسکردنی خۆراک بە پشت بەستن بە زانستی سەردەم. لەو سیستەمانەی کە لەم تاقیگەیەدا پەرەیان پێدراوە، دەتوانرێت ئاماژە بکرێت بە جۆرەها وشککەرەوە (وشککەرەوەی تێکەڵاوی جەریانی بەردەوامی تیشکی ژێر سوور-هەوای گەرم، وشککەرەوەی مایکرۆوەیڤ-هەوای گەرم، و وشککەرەوەی خۆریی جەریان گەڕاوە)، سیستەمی ئۆمیکی ژێر بۆشایی، و سیستەمی مایکرۆوەیڤ-دڵۆپاندن بۆ دەرهێنانی زەیتی عەتریی ڕووەکە دەرمانییەکان.
 
  • وشککەرەوەی تێکەڵاوی جەریانی بەردەوامی تیشکی ژێر سوور-هەوای گەرم
  • وشککەرەوەی مایکرۆوەیڤ-هەوای گەرم
  • وشککەرەوەی خۆریی جەریان گەڕاوە
  • سیستەمی ئۆمیکی ژێر بۆشایی
  • ​​​​​​​ سیستەمی مایکرۆوەیڤ ​​​​​​​
تاقیگەی ئامێرەکانی پێوانەکردن (ئامێری ورد)
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
ئەم تاقیگەیە بە ئیمکاناتی گونجاو بۆ فێرکردنی خوێندکارانی قۆناغی بەکالۆریۆس و ئاشناکردنیان لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی هەستەوەرەکان، کارپێکەرەکان و هەروەها بۆردە بەرنامەدارێژکراوەکان، تەیار کراوە.
  • هه ستەوەرە ئولتراسۆنیکەکان
  • فۆتۆسێلەکان
  • هەستەوەری پێوانەکردنی پلەی گەرما
  • هەستەوەری پێوانەکردنی شێی ڕێژەیی
  • مۆتۆڕەکانی DC و ستێپ مۆتۆڕ، برێدبۆرد
  • بۆردەکانی ئاردوینۆ
  • جۆرەها پارچەی ئەلیکترۆنی (لەوانە بەرگریکەرەکان، گادەرەوەکان، ترانزیستۆرەکان، جۆرە جیاوازەکانی LED، ڕیلەی و شاشەی پیشاندانی نووسە)
  • سەرچاوەی وزە بە توانای ڕێکخستنی ڤۆڵتیە و تەزوو، کەرەستەکانی لەحیمکاری
  • داتالۆگەری یەک کەناڵ و فرە کەناڵ
  • و هەروەها کیتی فێرکاریی سیستەمەکانی کۆنترۆڵی بازنە-کراوە و بازنە-داخراو.
تاقیگەی دیزاین و هەڵسەنگاندنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
لەم تاقیگەیەدا، هاوتەریب لەگەڵ تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی جیهان، ئامێر و کەرەستە کشتوکاڵییەکان دیزاین دەکرێن و تاقی دەکرێنەوە. هەروەها، باشترکردنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان بەپێی پێداویستییە ناوچەییەکان و داواکاریی جووتیاران ئەنجام دەدرێت. هاوشان لەگەڵ لێکۆڵینەوە نوێیەکانی جیهان، خوێندکارانی خوێندنی باڵا پڕۆژە توێژینەوەییە پێویستەکان لەسەر ئامێر و کەرەستە کشتوکاڵییەکان ئەنجام دەدەن.
بێ زانیاری
تاقیگەی بیناییی ماشین و ئۆپتیک
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
ئەم تاقیگەیە بە ئیمکاناتی گونجاو بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی پەیوەندیدار بە بوارەکانی سپێکترۆسکۆپی و بیناییی ماشین تەیار کراوە. ​​​​​​​
  • ئامێرەکانی سپێکترۆسکۆپی بریتین لە سپێکترۆمیتەرێکی بچووککراوە (بە مەودای درێژیی شەپۆلی ٢٠٠ تا ١١٠٠ نانۆمەتر)
  • سەرچاوەی ڕووناکی لە ناوچەکانی بینراو و نزیک ژێر سووری سپێکترەمی کارۆموگناتیسی
  • سەرچاوەی ڕووناکی بە گلۆپی دۆتێریۆم (ناوچەی سەروو وەنەوشەیی سپێکترەمی کارۆموگناتیسی)
  • پەپکەی سپیی ڕەنگدانەوە، پڕۆبەکانی فایبەری ئۆپتیکی یەک لق و دوو لق، هەڵگری کوێت
  • کوێت
  • ژووری سپێکترۆسکۆپی و نەرمامێرە پەیوەندیدارەکان. هەروەها ئەم تاقیگەیە تەیار کراوە بە سیستەمێکی وێنەگرتنی پاش-پەرشبوونەوەی تیشکی لێزەر (لە درێژیی شەپۆلەکانی ٥٣٥، ٦٥٠، ٧٨٠ و ٩٨٠ نانۆمەتر)
  • سیستەمی وێنەگرتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی
  • چارتی ڕەنگ بۆ ئەنجامدانی کالیبراسیۆنی ڕەنگ
  • ئامێری ڕەنگپێوی هەڵگرتەنی
  • ئامێری پێوانەکردنی توندیی ڕووناکیی دەوروبەر
  • مایکرۆسکۆپێکی سێ چاوی بە کامێراوە و سێتئەپێک بۆ وێنەگرتن بە ڕووناککردنەوە لە پشتەوە
  • بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانی بواری دوای دروێنە، ژوورێکی هەڵگرتنی بەرهەمە باخدارییەکان کە بە سیستەمی کۆنترۆڵکردنی پلەی گەرما و شێی ڕێژەیی تەیار کراوە، لە تاقیگەکەدا هەیە.
​​​​​​​
تاقیگەی وزە نوێبووەکان و بایۆئێنێرجی
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
تاقیگەی وزە نوێبووەکان و بایۆئێنێرجی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە هەوڵی ئەندامانی بەشی ئەندازیاریی بایۆسیستەم و تێکۆشانی هاوکارانی ئاراستەی وزە نوێبووەکان دامەزرا. ئەم تاقیگەیە یەکێکە لە پێویستترین ئەو تاقیگانەی کە خوێندکارانی ئاراستەی وزە پێویستیان پێیەتی بۆ ئەنجامدانی یەکە کردارییەکان و پڕۆژەکانی نامەی دەرچوون. سەرەڕای ئەمە، خوێندکاران لەگەڵ جۆرەها سیستەم و تەکنەلۆژیای نوێ کە بۆ کەڵکوەرگرتن لە وزە نوێیەکان بەکاردەهێنرێن، ئاشنا دەبن.
  • توانای پێوانەکردنی توندیی تیشکی خۆر
  • بەرهەمهێنانی تیشکی دەستکرد
  • توانای بەرهەمهێنانی بایۆگاز
  • هەڵسەنگاندنی وشککردنەوەی خۆری و هەڵسەنگاندنی کاراییی ئاو شیرینکەرەوەی خۆری. ​​​​​​​
تاقیگەی پێوانەکردنی تایبەتمەندییە فیزیکی و میکانیکییەکانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان
بەرپرسی تاقیگە
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
بێ زانیاری
بێ زانیاری
وۆرکشۆپی ئامێرکاری و ئامرازسازی
بەرپرسی وۆرکشۆپ
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
وۆرکشۆپی ئامێرکاری و ئامرازسازی، شوێنێکە کە تێیدا بە بەکارهێنانی جۆرەها ئامێری کارپێکردن و شێوازی جیاوازی تراشین، پارچە پیشەسازییەکان دروست دەکرێن یان چاک دەکرێنەوە. وۆرکشۆپی ئامێرکاری و ئامرازسازیی بەشی ئەندازیاریی بایۆسیستەم، ئیمکاناتی پێویستی بۆ ئەنجامدانی کردارە جۆراوجۆرەکانی وەک هێڵکاری، بڕین بە مشار، سووانکاری، کونکاری، ناو-برغوکاری (قەلاووزکاری)، دەر-برغوکاری (حەدیدەکاری) و تەراشکاری (خەڕاتی) هەیە.
 
  • دوو دەزگای تەراشکاری (خەڕاتی)
  • یەک دەزگای فرێز
  • یەک دەزگای مشاری ئاسنبڕ
  • دوو دەزگای سوان (سنگ)
  • چەندین دەزگای درێلی ستوونی و دەستی و ئامێرەکانی تری کارپێکردن. ​​​​​​​
وۆرکشۆپی لەحیمکاری و وەرقکاری
بەرپرسی وۆرکشۆپ
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
وۆرکشۆپی لەحیمکاری شوێنێکە کە تێیدا بە بەکارهێنانی پڕۆسەی جیاوازی لەحیمکاری، پارچە پیشەسازییەکان دروست دەکرێن یان چاک دەکرێنەوە. لە وۆرکشۆپەکانی لەحیمکاریدا، بەپێی جۆری کارەکە، ئامراز و کەرەستەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن. چالاکییە باوەکانی ناو ئەم وۆرکشۆپانە بریتین لە: بڕین، سوان، ئامێرکاری و لەحیمکاری. لەسەر ئەم بنەمایە، وۆرکشۆپی لەحیمکاری و وەرقکاریی بەشی ئەندازیاریی بایۆسیستەمی زانکۆی کوردستان، کە لە هۆڵێکی سەردارپۆشراو پێکدێت، بە مەبەستی داپۆشینی پڕۆگرامی وانەی «لەحیمکاری و وەرقکاری» و هەروەها پڕۆگرامی وانە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی میکانیکی بایۆسیستەم، ئەندازیاریی ئامێرەکانی پیشەسازیی خۆراک و بەشەکانی تری زانکۆ، دامەزراوە.
  • دەزگاکانی لەحیمی کەوانەی کارەبایی و کەرەستە پەیوەندیدارەکان
  • یەک دەزگای لەحیمی خاڵی
  • یەک دەزگای بڕینی وەرق
  • یەک دەزگای چەمانەوەی وەرق
  • یەک دەزگای مشاری ئاسنبڕ
  • دوو دەزگای سوان (سنگ)
  • چەندین دەزگای درێلی ستوونی و دەستی و ئامێرەکانی تری کارپێکردن. ​​​​​​​
وۆرکشۆپی بزوێنەرە ناوسووتانەکان
بەرپرسی وۆرکشۆپ
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
بێ زانیاری
بێ زانیاری
وۆرکشۆپی میکانیکی تراکتۆر
بەرپرسی وۆرکشۆپ
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
بێ زانیاری
بێ زانیاری
وۆرکشۆپی نەخشەکێشیی پیشەسازی
بەرپرسی وۆرکشۆپ
چالاکییەکان
ئامێر و کەرەستەکان
فەرهاد فاتحی
بێ زانیاری
بێ زانیاری