تێڕوانین و ئەرک

لە چوارچێوەی ئەرکی زانکۆی کوردستاندا، کۆلێژی کشتوکاڵ ئەرکی پەروەردەکردنی دەرچووانێکی لە ئەستۆدایە کە بە زانستی ڕۆژی دنیا لە بوارە جیاجیاکانی کشتوکاڵدا پڕچەک کراون. دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ زانستی پێویستیان هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی. هەروەها، بە پشت بەستن بە ستافی ئەکادیمیی بە ئەزموون و خوێندکارانی خوێندنی باڵا، لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانیەوە، یارمەتیی گەشەپێدانی پارێزگا و وڵات دەدات لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی کشتوکاڵ.