روابط عمومی دانشگاه کردستان :
ناساندنی دوو جۆری نوێ لە ڕەگەزی Anisotaenia سەر بە خێزانی چەترییەکان (Apiaceae) لە پارێزگای کوردستان، بڵاوکراوە لە کۆڤاری زانستیی Phytotaxa
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی هێرباریۆمی زانکۆی کوردستاندا، توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی ناساندنی دوو جۆری نوێ لە ڕەگەزی Anisotaenia سەر بە خێزانی چەترییەکان (Apiaceae) لە پارێزگای کوردستان ئامادەکرا و لە کۆڤاری زانستیی Phytotaxa دا بڵاوکرایەوە. یەکێک لەم دوو جۆرە، وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەتە زانستییە بەنرخەکانی مامۆستای کۆچکردووی بەشی دارستان لە کۆلێژی سەرچاوە سروشتییەکانی زانکۆی کوردستان، خوالێخۆشبوو د. هیدایەت غەزەنفەری، بە ناوی زانستیی Anisotaenia ghazanfarii ناو نرا؛ ئەم جۆرە لە سنووری شارستانی بانە، لە نێوان گوندەکانی بۆڵحەسەن و ئالۆت لە بەرزیی نزیکەی ٢٠٠٠ مەتردا کۆکرابووەوە. جۆرەکەی تر کە لە گوندی بەندۆڵی سەر بە مەریوان کۆکرابووەوە، بەپێی سنووری جوگرافیی ڕووانەکەی، بە ناوی زانستیی Anisotaenia avromanica ناو نرا؛ ئەم جۆرە لە ناوچە شاخاوییە سەخت و بەردەڵانەکاندا دەڕوێت و لە ڕیزی ڕووەکە هەرە دەگمەن و لەناوچووەکاندا پۆلێن دەکرێت. هەر دوو جۆرەکە بە ڕووەکی بۆندار دادەنرێن، و لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە کیمیاییەکانیان، ڕێگاکانی بوژانەوە و گەشەپێدانیان، و ڕێگریکردن لە لەناوچوونیان، دەتوانن ببنە بابەتگەلێکی گونجاو بۆ تێزی ماستەر و دکتۆرای خوێندکارانی خوێندنی باڵا.
